رەنگی كراسی بووك بۆ سپی یە؟!

رەنگی كراسی بووك بۆ سپی یە؟!
رەوەند بەختیار
رەنگە زۆر جار پرسیار بكرێ، كە جلی بووك بۆ سپیە! یان بۆ ئەو رەنگەیان بەكارهێناوە تا ببێتە رەنگی بەدللەی بووك، خۆی بەر لە سەدەی نۆزدەهەم، كراسی بووك سپی نەبوو، بەڵكو جوانترین كراسی بەردەستیان لەبەر دەكرد، جا هەر رەنگێك بوایە. هەتا لە ساڵی 1840، فیكتۆریای شاژنی بەریتانیا، لەئاهەنگی گواستنەوەیدا بەرگێكی سپی سادەی پۆشی، ئەمەش دەنگدانەوەیەكی زۆری دروست كرد و خەڵكانی دیكەش لاساییان كردەوە، تا ئێستاش هەر بەردەوامە، سەرەڕای هەوڵی نەخشەسازان بۆ تێكەڵكردنی رەنگی دیكە، بەڵام هەر رەنگی سپی زۆرتر بەكاردەهێنرێت. لەگەڵ ئەوەشدا رەنگی سپی كۆمەڵێك مانا دەبەخشێت، لەوانە: پاكی و بێگەردی و خۆشی، بوك بەشێوەی فریشتە یان شازادە پیشان دەدات.

لەدوا سەیرترین ئاهەنگەكانی هاوسەرگیری كە لە جیهاندا ئەنجام درابێ، بریتییە لەو ئاهەنگە هاوسەرگیرەی بۆ شوفێرێكی شۆفەڵ جێبەجێ كرا، لەو كاتەی لەسەر داواكاری بووكە خانەوە بوو، كە بتوانن لە رۆژی ئاهەنگ لەناو دەمی شۆفەڵەكەی بن و بەناو شارەكەیان بسوڕێنەوە، ئەمەش چیرۆكی هاوسەرگیری (میتا) بۆ (سام)ی خەڵكی وڵاتی مالیزیا بوو كە لە رۆژی ئاهەنگەدا توانیان لەناو دەمی شۆفڵەوە ئەو رۆژە بە خۆشییەوە بەڕێ بكەن، ئەمەش وایكرد ببێتە سەیرترین رۆژەكانی بەڕێكردنی هاوسەرگیری كە جێگەی سەرسوڕمانی گشت كەسێكە لەوەی چۆن بووكە خان نەترساوە.
Top