دۆنگی كوردستانی سەرسام كرد!

دۆنگی كوردستانی سەرسام كرد!
تەنیا بە (85) زنجیرە درامای دۆنگی، كە درامایەكی مێژوویی كەلتوری وڵاتی كۆریایە، لە یەكێك لە كەناڵەكانی تەلەفزیۆن نیشان درا و، توانی جێی خۆی لە هەموو شوێنێك بكاتەوە و ناوی بچێتە هەموو ماڵ و شوێنێكەوە ئەگەر ژمارەی زنجیرەكانی زیاتر بوایە لەوانەیە گەڕەك و شەقامیشیان بەناو بكردایە، ئەوەی سەیر بێ بینەری كورد ئەوەندەی سەیری ئەو ئەڵقە دۆبلاژانە دەكات، ئەوەندە گرنگی بە بەرهەمی خۆمانە نادات، تەنیا مەسەلەكە ئەوەیە بۆتە نەریتێك و بەرهەمی بیانیان لەوانەی خۆمان پێ باشترە، ماوەیەك بەر لە ئێستا ئەڵقەی (دۆنگی) هەر سەر لە ئێوارەیەك ئەو خەڵكەی كۆكردنەوە بۆ سەیركردنی ئەڵقە یەكە بە یەكەكانی، بیرمە رۆژێك میوانمان هەبوو، كاتی ئەڵقەكە گەیشتنە ماڵمان و ئیتر داوای ئەڵقەكەی كرد و سەیری تەلەفزیۆنی كرد تا ئەڵقە تەواو بوو، ئینجا بە هێواشەوە بە منی وت : چۆنی باشی ئەوە بۆ دەنگت نییە! لەوەش سەیرتر ئەوەی دەیبینن خواردنگەیەك كراوەتەوە بەناوی (دۆنگی)!
Top