مانای تەسریحە سەیرەكان

مانای تەسریحە سەیرەكان
كارە سەیرەكان ناوەستن و هەردەم لە تازەگەری و داهێنانی نوێدا دەبن، وادیارە دیزاینەرانی بواری جوانكاری و كاری تازە لە هەنگاوە تازەكانییانەوە لێرەدا توانیوانە كە چەندین تەسریحەی تازە و نوێ بەكاربهێنن كە جێگەی سەمەرەی گشت خەڵكە، ئەوەی دەیبینن كۆمەڵێك تەسریحەی سەیرە، كە لەسەر شێوەی گیانداران دروستكراوە، ئەمەش بە مەبەستی داكۆكی كردنە لە گیانداران بۆ ئەوەی قەدریان بگیرێ و توندوتیژ و بە خراپ مامەڵەیان لەگەڵ نەكرێ، زیاتر تەسریحەكان لە شێوەی (ئەسپ و باڵندە)یە، هەروەها تەسریحەیەكی دیكەی لەوانە سەیرتر كراوە، كە ئەویش بریتییە لە لێوی مرۆڤ، یان لێوی خانمان، مەبەستی ئەوەش ئەزیەت نەدانی لێوی خانمانە كاتێك ماچ دەكرێن.
Top