قاوەجاغ دیوەخانی كوردان دەڕازێنێتەوە

قاوەجاغ دیوەخانی كوردان دەڕازێنێتەوە
قاوەجاغ، یەكێكە لە كەرەستەكانی ئامادەكردنی قاوە تیایدا، كە كۆمەڵە كەرەستەیەكە بۆ ئامادەكردن و برژاندنی قاوە، سەرەتا لە سینیەكدا قاوەكە دەبرژێنرێت و دواتر لە ئاون ورد دەكرێ و دەخرێتە ناو ئەو قاوەجاغە، دواتر لەسەر ئاگر دادەنرێ و زیاتر لەناو ئاگردان دادەنرێ و ئیتر گرنگ نییە چ جۆرە ئاگرێك بێ، بەڵام زیاتر لە رەژوو بەكارهاتووە، كە تامی زیاتر دەداتە قاوەكە، شێوەیەكی كۆن و جوانی هەیە، ئەو قاوەجاغە لە كانزا دروست دەكرێ كە ماددەیەكی كۆنە و بەهێزە، بە ئاسانی ناشكێ، لە پێشەوە لوولەیەكی هەیە درێژ و تیژە و لە سەرەوە قاوە دەخرێـتە ناوی و سەرەتا ئاوەكە دەخرێتە ناوی و دواتر قاوەكەی لەسەر دەكرێ و تاوەكو قاوەكە دەكوڵێ و ئیتر لەناو فنجانی بچووكەوە پێشكەش بە میوانان دەكرێ، زیاتر لە ژووری میوانخانە و پیاو ماقوڵانەوە دادەنرا و قاوەیان پێشكەش دەكرد، لە دوو قاوەچاغ پێكدێ، یەكێكیان پێ دەگوترێ گەڕاوە (تەرجیع) ئەوەش كاتێك كە قاوە دەمێنێتەوە و بۆ رۆژی دواتر بەكاردەهێنرێ، قاوە لە قاوەچاغ تامێكی جیاوازتری هەیە و دیمەنێكی جوانیشی هەیە لە دیوەخان و میوانخانەكان.
Top