هەنگاوەكانی گرنگیدان بە پێستی رووخسار

هەنگاوەكانی گرنگیدان بە پێستی رووخسار
گرنگیدان بە پێست و جەستە لەلایەن خانمانەوە، جێگەی گرنگی و جوانییە، تەنانەت لە رێگەی پێستەوە دەتوانی شێوەی جوانیت دیار بخەی لەگەڵ هەڵبژاردنی رێگەی شیاو، كە جێگەی سەركەوتن و پاراستنی پێست بێ، لەم رێگەیەدا چەندین ئامادەكاری و پاراستنی پێست لە چەند خاڵێكدا لەلایەن پسپۆرانی بواری جوانكاری روون دەكەینەوە كە دەڵێن:
- گرنگی دان بە خەوتن و خەو، یان ئەگەر كاتێكی تایبەتت نەبوو بۆ خەو، هەوڵبدە سەرخەو زوو زووە بكەی، ئەمەش بۆ خاوكردنەوەی خانەكانی پێست بەسوودە و رێگەی جوانیت دەگۆڕێ و بەرەو باشتر بوون دەچێ، چاكترە رۆژانە بۆ ماوەی (7-8) كاتژمێر بخەوی.
- دوور كەوتنەوە لە تیشكی خۆر بۆ ماوەیەكی زۆر، بە تایبەت لە وەرزی هاوین ناكرێ رووخسار بە ماكیاژ بێ و ئیتر لەبەر هەتاو بوەستی، چونكە ئەمە كاریگەری خراپی هەیە بۆ سەر پێستت و خانەكان وشك دەكات بەهۆی كارلێكردنی نێوان ماددەكانی ماكیاژ و بەهێزی تیشكی خۆر.
- گرنگی دان بەو جۆرە ماددە و دەرمانەی بۆ پێست دانراوە و كە رێژەی چەوری نێوانیان چۆنە و یان ئەو جۆرە ماكیاژەی بەكاردەهێنی كە لەگەڵ ئاستی رووخسارت گونجاو بێ و كاریگەری خراپی نەبێ.
- كاتێك دەزانی بەرەو شوێنێك دەچی، تووشی تیشكی هەتاو دەبێ، هەوڵبدە لە شوێنی سێبەر بوەستە، یان پێشتر كرێمی دژە هەتاو بەكاربهێنە بۆ پاراستنی رووخسارت.
- زانینی ئاستی هەستیاری رووخسارت یان پێستی دەموچاوت بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو جۆرە خواردنانە بگونجێ كە دەیخۆیت، چونكە هەندێك جار جۆرە خواردنەكان كاریگەریان دەبێ و هۆكارەكەشی روون نابێ.
- گرنگی دان بە پاك راگرتن و پاراستنی پێستی رووخسار بە كرێمی تایبەت بە شەوانە یان بە رۆژ كە ئەو جۆرە ماكیاژە ئەنجام دەدەی، بەرێژەیەكی كەم بیكە، چونكە ماكیاژی زۆریش كاریگەری خراپی هەیە.
- مانەوەی شەوانە تا درەنگانی شەو، وادەكات كە پێستت وشك بێ و ئیتر پەڵە و زیپكە پەیدا بكات، چونكە شەوانە كاریگەری خوێن بۆ سەر پێست زیاتر دەبێ و خەریك بوون وادەكات كە ئەو بڕە خوێنە بە پێست نەگات.
- هەوڵبدە بەیانیان بە ئاوی سارد یان ئاوی شڵتێن دەم و چاوت بشۆی، دوور بكەوە لە ئاوی گەرم، كە كاریگەری خراپی هەیە بۆ سەر پێست.
Top