ملوانكە بچووكەكان هێمای جوانیت دەبن

ملوانكە بچووكەكان هێمای جوانیت دەبن
ئێكسسوارە جوانەكان هێمایەك دەبن بۆ دەرخستنی جوانیت كە بە گوێرەی شێوەی ئێكسسواركەوە دەبێ، رەنگە هەندێك جار تەنیا ئێكسسوارێكی بچووك، جوانییەكی بە پێز و گەورە ببەخشێ، بۆیە دەكرێ لە رێگەی ئێكسسوارەنەكانەوە گرنگی رووخسارت یان ملت دەربخەی، زیاتریش جوانی ئێكسسوارەكان دەردەكەون لەوەی جوانی پێست دیار بێ، هەندێك لە ئێكسسوارەكان دیمەنێكی بچووك و باریكیان هەیە، كە جوانییەكی كارامە و هێمن دەبەخشن، یەكێك لەو ئێكسسوارانە خۆی دەنوێنێ لە ملوانكەكانی مل، كە شیاوترین ئێكسسوارە بۆ دەرخستنی جوانی جەستە و مل، لەم رێگەیەدا جوانی مل شێوەیەكی كراوە و بە پێزی پێوە دیار دەبێ، بە تایبەت ئەگەر جۆرەكەی یان ستایلەكەی لەم شێوازانەوە بێ، جوانترین ستایلی ملوانكەش بریتیە لە : ملوانكەی باریك، یان ئەو شێوەیەی لە خوارەوەیە، بچووك و لەناو یەكتر دەبێ، واتە دەبێ شێوازی لە جۆرێك بێ كە خۆی لە خنجیلانە و بچووكی نیشان بدات، چونكە بوونی ملوانكەی شێوە گەورە، جوانی جەستە و پێست ناشیاو دەكات و دیمەنەكەی جوان دەرناخات، بە تایبەت ئەو زنجیرەی كە بەشێكی گرنگە لە ملوانكە، ئەو شێوازە هەڵبژێرە كە دەنكی زنجیرەكە بچووك بن، واتە تەنیا لە نزیكەوە دیار بێ، بەڵام پێچەوانەی شێوەی خوارەوە كە ناوەڕۆكی ملوانكەكە پێكدێ، واتە زنجیر و شێوەكە پێچەوانە بن لە بچووكی و گەورەیی، لەم رێگەیەدا دەتوانین ملوانكەیەكی خنجیلانە و جوان بە ملەوە بكەن و جوانییەكی شایستەش ببەخشێ.
Top