تازەترین تەسریحەكان بۆ وەرزی هاوین

تازەترین تەسریحەكان بۆ وەرزی هاوین
تەسریحەكان بە چەندین مۆدەی جوان و رازاوە كاریان بۆ دەكرێ، تەنانەت بوونی ستایلێكی تازە و تایبەت دەبێتە مایەی جوانییەكی رازاوە بۆ قژی خانمان، زۆری تەسریحەكان وادەكەن كە خانمان بە گوێرەی ئەو ستایلەوە قژیان ئامادە بكەن كە بەپێی جوانی و رازاوەیی ئەو كاتە بێ، هەندێك لە تەسریحەكان بۆ گشت كاتەكان دەگونجێن و دیمەنێكی كراوە و جوانیان هەیە، ئەو جۆرە ستایلە پێی دەڵێن (سەرح) كە زیاتر لە دواوە دەبەسترێ، شێوەی پێشەوەی سادەیە، بەڵام زیاتر كاری جوانكارییەكەیان خستۆتە دواوە، ئەم جۆرە تەسریحەیە بۆ كاتی ئاهەنگی تایبەت و بووك زیاتر دادەنرێ، بەڵام دەكرێ بۆ ماڵەوە و شوێنە تایبەتەكانیش ئامادەبكرێ، دیمەنێكی ناسك و رەوای هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا گرنگی بە بەشی دواوە دەدات، لێرەدا كارەكە ئاسانە و بە شێوەیەكی سادە لە پێشەوە دەست پێدەكرێ و دواتر مۆدەی پشتەوەی پێچەوانەی پێشەوە دەبێ، بەمەش دەتوانین یەك لە جوانترین تەسریحەكان وەك مۆدەیەكی كراوە و سەرحی شێوە دواوە بە قژی خانمان ببەخشین.

Top