جلوبەرگی خانمە بەنازەكان

جلوبەرگی خانمە بەنازەكان
هەندێك لە خانمان هەن كە بەشێوازێكی ناسك و بەناز جلەكان دەپۆشن، هەردەم نازیشی پێوە دەكەن، یان هەندێك خانمان هەن كە خۆیان بە نازن، ئیتر پێویستیان بەو جۆرە جلانەیە كە نازیان دەردەخات، چەندین جۆرە جلوبەرگ هەن، هەر یەكە بۆ شوێن و كاتێكی دیاریكراو دادەنرێ، كەچی زۆرجار دەبێ جلەكان بەپێ پێویست نابن و دیمەنی خۆیان نابەخشن، بۆیە دەكرێ سوود لەو جلانە وەربگرین كە شایستەی ئەو كات و شوێنەن كە بۆی دیاریكراوە، یەكێك لە جلەكان هێمایەكە بۆ دەرخستنی ناز و مەكری كچان، ئەمەش وادەكات كە بەجوانترین و شایستەترین شێواز دەربكەوێ، هەروەها دیمەنێكی رازاوە و كراوەش بە جەستەی خانمان دەبەخشێ، بە تایبەت ئەو كچانەی لە تەمەنی تازەدان و بەرەو جلی مۆدێرن دەچن، ئەمەش بەپێی جەستەی ئەو خانمانە دەبێ، زیاتریش دەبێ لەگەڵ سیما و نەشونمای رووخساری بگونجێ، بەمەش دەتوانین جوانترین جلوبەرگ بۆ خانمانی تازە پێگەیشتوو دیاری بكەین، بە تایبەت ئەوانەی تازە دەگەنە قۆناغی هەرزەكاری، جلی لەم جۆرە شێوەیەكی منداڵانە و بەنازیی دەبخەشێتە جەستەی خانمان، بۆیە دەكرێ خانمان بۆ وەرزی گەرما و مۆدەی تازەی جلوبەرگ، سوود لەم ستایلانە وەربگرن.
Top