ئێكسسوارە جوانەكانی ماڵ

ئێكسسوارە جوانەكانی ماڵ
ئێكسسوارەكانی ماڵ هەرچەندە بە پێی شێوە و قەبارەیان بچووك یان گەورە بن، دەتوانن كاریگەری دروست بكەن لە جوانكردنی دیكۆری ماڵدا، چونكە هەریەكە شێوەیەكی جوانی هەیە، ئەمەش لە رێگەی دانانی كەرەستەكان لەو شوێنانە دابنرێن كە شیاوی جوانی و ناسكی بن، كەرەستەكانیش هەر یەكە بەپێ جوانی خۆی دەبێ دابنرێ.
لە هەندێك شوێنی ماڵ پێویستی بە كەرەستە بچووكەكانە، بۆیە كاتێك كەرەستە بچووكەكان دادەنێن، دەكرێ جوانییەكی رازاوەیان لێوە وەربگرین، وەك مەركان و گوڵدانەكان، یان كەرەستەكان ئەوانەی وەك ئێكسسوارێك دەردەكەون، بەمەش دیمەنێكی كراوە و ناسك دەردەخەن، بە مەرجێك دەبێ ئەو كەرەستانە لە شوێنی تەواوی خۆیان دابنرێن بۆ ئەوەی ببنە دیمەنێكی جوان و ناسك لە دیكۆری ماڵ.
Top