ئێران: هیچکات کوودەتا لە ناوچەکە سەرناکەوێت
ڕاشکاوانەترین هەڵوێستی ئێران لەلایەن محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە بە زمانی ئینگلیزی لە تویتەر بڵاو کرایەوە کە تێیدا دەڵێت "بەرگریی بوێرانەی خەڵک لە دیموکراسی و حکوومەتی هەڵبژێردراو، خۆی لە خۆیدا ئەمە دەسەلمێنێ کە کوودەتا لە ناوچەی ئێمە هیچ پێگەیەکی نییە و شکستخواردووە."
هاوکات، سەید مەحموود عەلەوی، وەزیری ئیتلاعاتی ئێران بۆ حکوومەتی تورکیا هیوای ئاسایش و سەقامگیریی خواستووە.
عەلەوی باسی لەوەش کردووە کە هێزە ئەمنی و سەربزییەکانی ئێران و بەتایبەت لە پارێزگا سنوورییەکان لە ئامادەباشی دان و سنوورەکان بە توندی کۆنترۆڵ کراون.
سەرچاوە خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن لە شەوی رابردووەوە فڕۆکە جەنگییەکانی ئێران بەسەر ئاسمانی پارێزگای ورمێدا دەسووڕێنەوە و سنوورەکانیان لەژێر چاودێری دایە.
لەلایەکی دیکەشەوە عەلی شەمخانی، سەرۆکی باڵای ئاسایشی میللیی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئێران بە وردی و نیگەرانییەوە دەڕوانێتە ڕووداوەکانی تورکیا و ڕەوشی ناسەقامگیری ئەو وڵاتە، بە نائارامیی ژیانی خەڵک وەسف کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە لە سنووری نێوان ئێران و تورکیا لەناو ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا دەست بەسەر بۆمبێکی یەک توندیدا گیرا کە بەرەو ئێران ڕەوانە دەرکرا.
باسنیوز