پاشای سعوودیە هۆشداریی ڕوودانی كارەساتی مرۆیی لە سووریا دەدات

پاشای سعوودیە هۆشداریی ڕوودانی كارەساتی مرۆیی لە سووریا دەدات
پاشای سعوودیە لە پەیامێكی بەپەلەدا بۆ سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، سەرۆكی كۆڕی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایش، دەخوازێت هەرچی زووە كۆمەڵگەی جیهانی بە ئامانجی پێشگرتن لە كارەساتێكی مرۆیی لە سووریا، دەست بەكار بن.

پاشای سعوودیە ئەو پەیامەی بە نوێنەرایەتیی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریكاریی كەنداو و 59 وڵاتی دیكە ناردووە و تێیدا داوای ڕاگرتنی تاوانەكانی رژێمی سووریا دژی هاووڵاتیانی مەدەنی دەكات.

لەو پەیامەدا، سەبارەت بە بارودۆخی مەترسیداری مرۆیی و پێویستی گەیاندنی هاوكارییە مرۆیی و پزیشكییەكان پێداگری لەسەر بنەمای پەسەندكراوەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات.

لەو پەیامەدا ئەنجوومەنی ئاسایش بە بەرپرسی ئەو كارانە دەزانێت.

9 وڵات ئەو پەیامەیان بەپەلە واژۆ كرد و 59 وڵات پەسندیان كرد.


Top