ئه‌مریكا بۆیه‌كه‌م جار هه‌لیكۆپته‌ری ئه‌پاتچی له دژی داعش به‌كارهێنا
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز، ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئاماده‌نه‌بووه زانیاری زیاتر له باره‌ی ئه‌و هێرشی هه‌ڵیكۆپته‌ره‌كه ئه‌نجامیداوه بڵاوبكاته‌وه و ته‌نها باسی له‌وه‌كردووه كه ئامانج له به‌كارهێنانی ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره، یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی سوپای عیراقه كه له‌نزیك موسڵ هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره ده‌ده‌ن.
به‌كارهێنانی هه‌لیكۆپته‌ری ئه‌پاتچی بۆ یه‌كه‌م جار دێت له دژی داعش ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه پێشتر باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا رێگه‌ی دابوو ئه‌و هه‌لیكۆته‌ره له دژی داعش به‌كاربهێندرێت.
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی كه نه‌یویستووه ناوی بڵاوبكرێته‌وه رایگه‌یاندووه كه هه‌لیكۆپته‌ره ئه‌پاتچییه‌كه ئه‌ركێكی گرنگی جێبه‌جێ كردووه و له‌سه‌ر زه‌وی ئۆتۆمبێلێكی چه‌كداره‌كانی داعشی كردۆته ئامانج.
نزیكه‌ی دوو ساڵ ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌كات و له‌رێگه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانییه‌وه بۆردوومانی چه‌كدره‌كانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه ده‌كات له عیراق و سوریا.