فەرماندەیەکی سوپای پاسداران: رۆحانی سیمبۆلی ئیسلامی ئەمەریکییە

فەرماندەیەکی سوپای پاسداران: رۆحانی سیمبۆلی ئیسلامی ئەمەریکییە
مەهدی تائێب، بەڕێوەبەری بنکەی "عەمار"ی سەر بە سوپای پاسداران دەڵێت كە ئەمەریكا لەگەڵ ئیسلامی كەسانێك وەك فائیزە هاشمی منداڵی گەورەی هاشمی ڕەفسنجانی سەرۆكی ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێران هیچ كێشەیەكی نییە.



ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە بە پشتبەستن بە هەواڵدەریی "بەسیج"ئ ئێران لەزاری مەهدی تائێبەوە بڵاوی کردووەتەوە "قسەكانی حەسەن رۆحانی، لەبارەی ڕاوێژی ئیمام حوسێن و ئێبن سەعەد فەرماندەی سوپای كوفەی، وەك سەرچاوەی "ئیسلامی ئەمەریكی" ناساند."



تائێب گوتوویەتی خاڵی هاوبەشی كارە دژە بەها كۆمەڵایەتییەكانی فائیزە هاشمی و شادی سەدر، هەمان ڕەوتی بەهاییەكانە.



فائیزە هاشمی بەمدواییانە بەهۆی چاوپێكەوتنی لەگەڵ یەكێك لە رێبەرانی بەهایی كە لە زیندان لەگەڵ بوو، ئاڵۆزیی زۆری نایەوە.



شادی سەدر كە ئێستا لە دەرەوەی وڵاتە لە چالاكوانانی مافی مرۆڤە لە ئێران كە پاڵپشتی لە مافی بەهاییەكان دەكات.



مەهدی تائێب ئەو بارودۆخەی بە گەڕاندنەوەی ئیسلامی ئەمەریكی ناوب ردووە كە هیچ دوژمنایەتییەكی لەگەڵ نەیارانی نییە.



بەرپرسی بنکەی عەمار لەبارەی شادی سەدرەوە دەڵێت: "كەسانی وەك شادی سەدر بوونەتە كارەكتەری سەرەكیی ئەمەریكا و مووچەخۆری ئەمەریكان و ژیانیان بە پارەی ئەمەریكییەكان بەڕێوە دەچێت، بابەتی ئەوان پەرەپێدانی ئیسلامی ئەمەریكییە."



مەهدی تائێب یەكێك لە كەسە ناسراوەكانی بناژۆخوازەكانی ئێرانە كە پۆستی بەڕێوەبەریی بنکەی عەماری سوپای پاسدارانی پێ سپێردراوە.



ئەو بنکەیە پاش هەڵبژاردنی سەركۆماری لە ساڵی 2009 لە ئێران بە ئامانجی ڕاگەیەندراوی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ "شەڕی نەرم" دامەزراوە.







باسنيوز
Top