ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌ ناوچه‌ی (سه‌یده‌ زه‌ینه‌ب) له‌ ریفی دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا، ده‌نگی دوو ته‌قینه‌وه‌ بیستراوه‌

 ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌ ناوچه‌ی (سه‌یده‌ زه‌ینه‌ب) له‌ ریفی دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا، ده‌نگی دوو ته‌قینه‌وه‌ بیستراوه‌
ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی‌ ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ كوژران‌و برینداربوون، به‌هۆی‌ دوو ته‌قینه‌وه‌وه‌ له‌ ریفی دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا.

روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌،

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌ ناوچه‌ی (سه‌یده‌ زه‌ینه‌ب) له‌ ریفی دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا، ده‌نگی دوو ته‌قینه‌وه‌ بیستراوه‌.

ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه‌، ته‌قینه‌وه‌كان زیانی گه‌وره‌ی گیانی‌و مادییان لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژراون و برینداربوون.

به‌پێی‌ پێگه‌ی فه‌رمی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌ رێگای بۆمبی چێندراوه‌وه‌ بووه‌، ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌میش كه‌سێكی خۆكوژ خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.




خه‌ندان
Top