ئالوودەبوونی هەوا بووەتە هەڕەشە بۆ سەر ژیانی دانیشتوانی لوڕستان

ئالوودەبوونی هەوا بووەتە هەڕەشە بۆ سەر ژیانی دانیشتوانی لوڕستان
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و ژینگەپارێزیی پارێزگای لوڕستان ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ شانزەەمین ڕۆژی پیسبوونی هەوایە لەو پارێزگایە و ئەمەش بووەتە هەڕەشەیەک بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیان.

میهرداد فەتحی بیرانوەند بە ئهەواڵدەریی نیوە فەرمیی ئیسنای گوتووە: "هەوای ئەو پارێزگایە لەژێر كاریگەری ئەو تەپوتۆزەیە كە هاتووەتە نێو ئێران و چڕیی گردێلەكان لە شارەكانی خوڕەم ئاباد، پولدوختەر، كوهدەشت، نوورئاباد، رومشگان و دورەچەنگی، دوو و نیوەی هێندەی ئاستی ستانداردە."

فەتحی بیرانوەند چۆنیەتیی هەوای ئەو پارێزگایەی ناتەندروست ناو بردووە و ئەگەری چڕیی زیاتری ئالوودەبوونی هەوای بۆ ساعەتەكانی داهاتوو پێشبینی كردووە.

بەڕێوەبەری گشتیی ژینگەپارێزیی لوڕستان لە درێژەدا گوتی: "داوا لە تەواوی خەڵك بەتایبەت منداڵان، نەخۆشانی دڵ و دەمار و كەسانی بەساڵاچوو دەكەین كە تا دەتوانن نەچنە دەرەوە و ئەگەر پێویست بە ڕۆیشتن بوو كەڵك لە ماسكە ستاندارەدەكان وەربگرن."


Top