هێزەكانی هاوپەیمانیی سووریای دیموكرات نزیک شاری مەنبەج بوونەوتەوە

هێزەكانی هاوپەیمانیی سووریای دیموكرات نزیک شاری مەنبەج بوونەوتەوە
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە نێت، شڤان دەروێش، گوتەبێژی چەكداران لە مەنبەجی سووریا دەڵێت "هێزەكانی هاوپەیمانیی سووریای دیموكرات كە لەلایەن ئەمەریكاوە پاڵپشتی دەكرێت، ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ چوونە نێو شاری مەنبەج، كە لەژێر دەسەڵاتی داعش دایە.

هاوپەیمانیی سووریای دیموكرات كە زۆربەیان لە هێزە كوردییەكان پێكهاتوون، بە پشتیوانیی هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەركردەیی ئەمەریكا توانیویانە بگەنە دەروازەی شاری مەنبەج.

ئەو پێشڕەوییانە بە مەبەستی وەدەرنانی داعش لە كۆتا پێگەی هاوسنووریان لەگەڵ توركیا، هەروەها پچڕاندنی پەیوەندیی ئەو گرووپە لەگەڵ جیهانی دەرەوە ماوەی هەفتەیەكە دەستی پێكردووە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز، شڤان دەروێش دەڵێت: "هاوپەیمانیی سووریای دیموكرات نزیك شاری مەنبەجن، بەڵام بەهۆی بوونی چەكداران لە شارەكە جارێ‌ وەستاوین، بەڵام هەركات بمانهەوێت دەتوانین بچینە نێو شارەكەوە."

لە درێژەدا گوتوویەتی: دەتوانم بڵێم ئازادكردنی مەنبەج سەتاسەتە و هەركات پێمان شیاو بێت، دەچینە نێو شار.

هاوپەیمانە سووریای دیموكرات لە كورد و عەرەب و پێکهاتە ئایینی و ئیتنیکییەکانی دیکەی سووریا پێكهاتووە و ئەمەریكا ئەو هێزی پاڵپشتی دەكات.











باسنيوز

Top