پۆلیس ئۆتۆمبێلێكی گومانلێكراوی له‌له‌نده‌ن ته‌قانده‌وه
ته‌قینه‌وه كۆنترۆڵكراوه‌كه ئه‌مشه‌و له‌لایه‌ن پۆلیسی له‌نده‌نه‌وه ئه‌نجامدرا، ئامانج لێێ ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی گوماناوی بوو، كه له ده‌ره‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئیسرائیل له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا راگیرابوو.
ماڵپه‌ری ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی گوماناوی له ده‌ره‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئیسرائیل به‌دیكرا، سه‌دان پیاده له باخچه‌ی باڵه‌خانه‌ی كێنسینتۆن و شه‌قامی كێنسنتۆن دورخرانه‌وه، دواتر ئۆتومبێله‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ته‌قێندرايه‌وه.
لەدوای جێبەجێکردنی تەقینەوە کۆنترۆڵکراوەکە، دەرکەوت ئەو جانتایەی گومانی بوونی ماددەی تەقەمەنیی لێدەکرا، لە راستیدا کەلوپەلی تایبەتیی خاوەن ئۆتومبێلەکەی تێدابووە و بەجێهێڵدراوە.