فڕۆکەیەکی میسری بەهۆی هەڕەشەی بۆمب بەناچاری نیشتەوە

 فڕۆکەیەکی میسری بەهۆی هەڕەشەی بۆمب بەناچاری نیشتەوە
فڕۆکەیەکی میسری سەر بە هێڵی فڕۆکەوانی میسر بەناچاری لە ئۆزباکستان نیشتەوە بەهۆی هەڕەشەی بوونی بۆمب لە نێویدا.

ماڵپەڕی فەرمی میسر رایگەیاند " رۆژی چوارشەممە 8-6-2016 ئەو فڕۆکەیەی لە قاهیرەوە بەرەو میسر دەفڕی بەهۆی بوونی هەڕەشەی بۆمب لە نێویدا ناچاربوو لە ئۆزباکستان بنیشێتەوە".

بەپێی ماڵپەڕی فەرمی میسر " لایەنە ئەمنییەکانی فڕۆکەخانەی میسر دوای سێ کاژێر لە فڕینی فڕۆکەکە لە کەسێکی نەناسراوەوە زانیاریان پێگەیشتووە کە فڕۆکەکە بۆمبی تێدایە، بۆیە فڕۆکەوانەکە ئاگادارکراوەتەوە تاوەکو لە نزیکترین فڕۆکەخانە بنیشێتەوە".

فڕۆکەکەی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی میسر 118 کەسی تێدابووە لەگەڵ 17 ئەندامی دەستەی فڕۆکەوانیی فڕۆکەکە، کە سەرجەمیان بە سەلامەتی لە فڕۆکەخانەی ئۆزباکستان هاتوونەتە خوارەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە فڕۆکەیەکی دیکەی سەر بە هێڵی ئاسمانی میسر بۆ فڕۆکەوانی رۆژی 19-5-2016 دوای ماوەیەکی کەم لە گەیشتنی بۆ ئاسمانی میسر کەوتە نێو دەریای ناوەڕاست و، هاتوەکو ئێستاش هۆکاری رووداوەکە دیار نییە. لە مانگی ئاداری رابردووش فڕۆکەیەکی دیکەی میسری بەسەرجەم سەرنشینەکانی نێوی رفێندرا و ناچارکرا لە قوبرس بنیشێتەوە.








رووداو
Top