هیلاری كلینتۆن قۆناغێكی مێژوویی بڕی
به‌پێی ( بی بی سی ) دوێنێ شه‌و هیلاری له ویلایه‌تی نیوجرسی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌و ویلایه‌ته‌ی برده‌وه و دواتر له شاری نیویۆرك له‌نێوان چه‌پله‌ڕێزانی لایه‌نگرانیدا خۆی وه‌كو تاكه كاندیدی پارتی دیموكراته‌كان ڕاگه‌یاند و ئاشكرایكرد :"ئه‌مشه‌و قۆناغێكی مێژووییمان بڕی به‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مینجار له‌مێژووی ئه‌مریكادا ژنێك بووه تاكه كاندیدی پارتێكی سه‌ره‌كی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی."
هه‌روه‌ها سوپاسی لایه‌نگرانی خۆی و پارته‌كه‌ی كرد و ئاشكرایكرد سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قوربانی و خه‌باتی چه‌ندین ده‌یه.
پێویسته (2,383) نوێنه‌ر ده‌نگ بدات به كلینتۆن بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدبونه‌كه‌ی وه‌كو تاكه كاندیدی پارتی دیموكراته‌كان یه‌كلایی ببێته‌وه.
هیلاری له كێبه‌ڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا له‌به‌رامبه‌ر دۆناڵد تره‌مپی، تاكه كاندیدی پارتی كۆمارییه‌کان، ده‌چێته كێبه‌ڕكێی كۆشكی سپیه‌وه.
هه‌روه‌ها هیلاری هه‌ردوو ویلایه‌تی داكۆتای باشوور و نیومه‌كسیكۆی برده‌وه، له‌كاتێكدا ڕكابه‌ره‌كه‌ی بێن سانده‌رس، كاندیدی پارتی دیموكراته‌كان كه ڕكابه‌رایه‌تی هیلاری ده‌كات، له ئه‌نجومه‌نه‌كانی ویلایه‌تی داكۆتای باكوور سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و هیواداره له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیاش سه‌ربكه‌وێت و به‌پێی ڕاپرسییه‌كان ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی هیلاری و سانده‌رس له‌یه‌كه‌وه نزیكن.
هه‌روه‌ها سانده‌رس به‌هیوایه كاریگه‌ریی بخاته‌سه‌ر نوێنه‌ره باڵاكانی پارته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌ی پارتی دیموكراته‌كاندا له مانگی ته‌مووزی داهاتوودا له‌بری هیلاری ده‌نگ به ئه‌و بده‌ن، به‌ڵام شرۆڤه‌كاران ده‌ڵێن پێناچێت سانده‌رس بتوانێت له‌وه‌دا سه‌ربكه‌وێت و له‌بری هیلاری ببێته تاكه كاندیدی پارتی دیمۆكراته‌كان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی (ئێن بی سی نیوز) دوینێ شه‌و باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، په‌یوه‌ندی به هه‌ردوو كاندیدی پارتی دیمۆكراته‌كان كرد و پییرۆزبایی له هیلاری كرد بۆ سه‌ركه‌وتنی وابریاره رۆژی پێنجشه‌ممه له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ سانده‌رس كۆببێته‌وه بۆ یه‌كخستنی هه‌ڵویستی پارته‌كه‌یان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكادا.
هیلاری كلینتۆن چه‌ندین پۆستی باڵای وه‌رگرتووه له سیاسه‌تی ئه‌مریكادا له‌وانه‌ش خانمی یه‌كه‌م، سیناتۆر، وه‌زیری ده‌ره‌وه و ئێستا ده‌یه‌وێت بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی ئه‌مریكادا ببێته یه‌كه‌م سه‌رۆكی ژن.
كلینتۆن ئێستا ته‌مه‌نی 67 ساڵه و له مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی 2009 دا وه‌كو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی سه‌رۆك ئۆباما ده‌ستبه‌كاربوو، به‌ڵام دواتر ده‌ستی له‌پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه. ساڵی 2008 له كێبه‌ڕكێی له‌گه‌ڵ ئۆبامادا نه‌یتوانی ببێته تاكه كاندیدی پارتی دیموكراته‌كان.
وابڕیاره له رۆژی 8ی مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئه‌نجامبدرێت.
خەندان