ئێران.. ساڵانە 600 ھەزار کەس دەستگیر دەكرێن

ئێران.. ساڵانە 600 ھەزار کەس دەستگیر دەكرێن
وەزیری ناوخۆی ئێران کە بەمەبەستی وەڵامدانەوە لەبارەی کێشە کۆمەڵایەتییەکانی ئێران، بانگهێشتی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کرابوو، ڕای گەیاند، ساڵانە 600 ھەزار كەس بە هۆکاری جیاواز لەو وڵاتە دەستگیر دەکرێن، ئەوە لە کاتێک دایە کە ھەموو ساڵێك ئامارەکە بەرزتر دەبێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (7,6,2016)، عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزلی، لەبەردەم ھۆلی پەرلەمانی ئێران گوتی: "ساڵانە 600 ھەزار كەس بە تاوانی جۆراوجۆر لە ئێران دەستگیر دەكرێن و زیاتر لە 200 ھەزاریان بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێك لە بەندیخانەدا دەمێننەوە".

وەزیری ناوخۆی ئێران ئاشکرای کرد؛ لە شەش مانگی رابردوودا سێ جار لەگەڵ عەلی خامنەیی، رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران و سێ سەرۆكایەتییەكەی ئەو وڵاتە لەبارەی قەیرانە کۆمەڵایەتییەکان كۆبوونەتەوە، فەزلی لەزاری خامنەیی گواستییەوە کە بۆ چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان 20 ساڵ لە پاشن.








باسنیوز
Top