وه‌زاره‌تی به‌رگری: ناردنی فڕۆكه‌هه‌ڵگری (هاری ترومان) په‌یامێكه بۆ هه‌موو ناوچه‌كه
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری (هاری ترومان) له‌كه‌نداوی فارسه‌وه بۆ ناو ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ناردووه، ئه‌وه‌ش له‌پێناو وه‌شاندنی گورزی خێراتر‌و زیاتر له‌دژی چه‌كدارانی داعش له‌عیراق‌و سوریا.
پیته‌ر كوك، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، دوێنێ 6ی حوزه‌یران له‌وەڵامی رۆژنامه‌نوساندا وتی "من پێموایه ئه‌مه په‌یامێكه بۆ ناوچه‌كه زیاتر له‌وه‌ی بۆ هیچ شتێكی دیكه بێت. په‌یامه‌كه بریتیه له‌ده‌رخستنی توانای هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا له‌ئازادی جوڵه‌كردن‌و گواسستنه‌وه"، ئه‌وه‌ش له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئایا ناردنی كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری (هاری ترومان) بۆ ده‌ریای ناوه‌ڕاست په‌یامێكه بۆ توركیا، له‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رده‌وامده‌بێت له‌پشتگیریكردنی كورده‌كان له‌باكوری عیراق، تا چ ئاستێك ئه‌وه په‌یامێكه بۆ توركیا.
پیته‌ر كوك وتیشی "ئه‌وه گرنگه كه هێزی ده‌ریایی ئێمه ده‌توانن به‌شداربن له‌هه‌وڵه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی دژی داعش له‌ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه. دیسانه‌وه ئه‌مه په‌یامێكه كه‌هێزی ده‌ریایی ئێمه ده‌توانێت له‌شوێنی جیاوازه‌وه هێزی خۆی پیشانبدات‌و فشاربخاته سه‌ر داعش له‌چه‌ندین به‌ره‌وه".
هه‌روه‌ها له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا كه ئایا ئه‌و په‌یامه توركیاش ده‌گرێته‌وه؟ كوك وتی "توركیا به‌شێكه له‌هاوپه‌یمانی دژی داعش‌و توركیاش وه‌كو ئێمه ده‌یانه‌وێت‌و به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌دایه كه‌داعش تێكبشكێنرێت. بۆیه ئه‌مه‌ش په‌یامێكه بۆ هاوپه‌یمانه‌كانمان كه‌ئێمه ده‌توانین چ جۆره هێزێك بهێنینه كایه‌وه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا وتیشی "ئێمه پێمانوایه ناوچه‌كه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌یبینن- هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتی ئێمه‌ش پێویسته به باشی بزانن- كه ئه‌مه توانای ئێمه‌یه له‌هێنانی هێزی زیاتر‌و هێزی ئاسمانی زیاتر له‌شه‌ڕی دژی داعشدا".
خه‌ندان