هێزە تایبەتەکانی بەریتانیا لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ له‌سوریا دژی داعش دەجەنگن

هێزە تایبەتەکانی بەریتانیا لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ له‌سوریا دژی داعش دەجەنگن
هێزە تایبەتەکانی بەریتانیا لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ دژی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستیی داعش لە سوریا دەجەنگن.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی لە زاری چەند فەرماندەیەکی سەربازییەوە رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆی هێزە تایبەتەکانی وڵاتەکەی لە هێڵی پێشەوەی شەڕ دژی چەکدارانی داعشی لە سوریا پشتڕاستکردووەتەوە.

ئەم رووداوە، دەبێتە یەکەم بەڵگەی شەڕی رووبەڕووی هێزە تایبەتەکانی ئەو وڵاتە لە دژی چەکدارانی تیرۆرستیی داعش لە ناو خاکی سوریادا.

سوپای سوریای نوێ (NSA)، لە ژمارەیەک ئەفسەر و سەربازی پێشووی هێزە تایبەتەکانی بەشار ئەسەد پێکهاتووە و ئێستا بەرگری لە باشوری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ده‌كه‌ن و دژی داعش و ئەسەد شەڕدەکەن.

مەحمود ساڵح، کە فەرماندەیەکی هێزە تایبەتەکەی سوریایە، رایگەیاندووە، هێزە سەربازییەکانی بەریتانیا ناوبەناو، بەمەبەستی پشتیوانیی هێزەکانیان سنوری نێوان سوریا و ئوردن تێدەپەڕێنن و لەرووی لۆجیستییەوە هاوکارییەکی باشیان کردوون.

لە مانگی رابردوودا، سوپای سوریای نوێ، خاڵی سنوریی ئەل-تەنف یان (کە لە عیراق بە ئەل-وەلید ناسراوە) لە سنوری سوریا کۆنترۆڵکرد، ئەم ناوچەیە خاڵێکی گرنگی سنورییە لە نزیک عیراق و ئوردن و سوریادا. سوپاکە لەدوای کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە رووبەڕووی هێرشی بەردەوامی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستیی داعش بوونەتەوە.


فەرماندەکەی سوپای سوریای نوێ ده‌ڵێت، داعش بەبەردەوامی لەرێگه‌ی‌ موشەک، خۆکوژ، ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراو و هێرشی چەکدارییەوە پەلاماریان دەدەن و مانگی رابردوو یەکێک لە هێرشە خۆکوژییەکانی داعش زیانێکی زۆری بە هێزەکە گەیاند و هێزە بەریتانییەکان بۆ دووبارە قەرەبووکردنەوەی زیانەکان هاوکارییان دەکەن.خەندان
Top