ڕۆژنامەنووسێکی ئەمەریکی و وەرگێڕەکەی لە ئەفغانستان کوژران

ڕۆژنامەنووسێکی ئەمەریکی و وەرگێڕەکەی لە ئەفغانستان کوژران
پەیامنێرێکی بە ئەزموونی ڕادیۆی میللیی ئەمەریکا، بە ناوی (دێیڤید گیلکی)، تەمەن 50 ساڵ و وەرگێڕەکەی بەناوی (زەبیحوڵا تەمەنا)، تەمەن 38 ساڵ لە نزیک شاری مارجەی ویلایەتی هێلمەند لە باشووری ئەفغانستان کوژران.

دوێنێ یەکشەممە 2016 -6 -6 دێیڤید گیلکی پەیامنێری ڕادیۆی میللیی ئەمەریکا (ئێن پی ئاڕ) و وەرگێڕەکەی زەبیحوڵڵا تەمەنا کە بە مەبەستی ڕووماڵکردنی هەواڵەکانی شەڕ لەگەڵ هێزی سەربازیی ئەفغانستان کەوتبوون، لە هێرشێکی چەکداریدا کوژران.

بە گوتەی ڕادیۆ ئێن پی ئاڕ، شوفێری ئۆتۆمبیلەکەش کە سەربازێکی سوپای ئەفغانستان بووە لەو هێرشەدا کوژراوە، بەڵام دوو کارمەندی دیکەی ڕادیۆکە کە لەگەڵیان بوون، هیچ زیانێکیان بەر نەکەوتووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان ئۆتۆمبێلی دێیڤید گیلکی و زەبیحوڵڵا تەمەنا لە نزیک شاری مارجە بە مووشەکێکی هێلفاێر پێکراوە و بە هۆیەوە ئەو سێ کەسە گیانیان لەدەست داوە.

مایکێل ئۆرسکس، جێگری سەرۆکی دەزگای ئێن پی ئار لەو بارەیەوە ڕای گەیاندووە؛ "دێیڤید لە دوای هێرشە تیرۆریستیەکەی 11ی سێپتامبر دەستی کردووە بە ڕووماڵی هەواڵی بەرەکانی شەڕ لە عێراق و ئەفغانستان و هەر لەو پێناوەش گیانی لەدەست دا.



ئەو پەیامنێرە تا ئێستا چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتیی وەرگرتووە، جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی کوژرانی ئەو پەیامنێرە ڕای گەیاند؛ "لەدەستدانی ئەو دوو میدیاکارە جێی داخ و پەژارەیە".








باسنيوز
Top