چەکدارە شیعەکان لە ڕقان تۆڵە لە هاووڵاتییانی سوننە دەکەنەوە!
ڕۆژنامه‌كه ده‌نووسێت: "چه‌كدارانی شیعه به‌وه ناسراون گەلێک ڕقنن و، لە داخی داعشدا تۆڵە لە سوننه‌كان دەکەنەوە؛ هه‌روه‌ك ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش باسیان کردووە، شیعەکان کەوتوونەیە کوشتوبڕکردنی سوننەکان؛ تاوێ ئەشکەنجەیان دەدەن و تاوێ دەیانڕفێنن و، کەینێ پێیان بکرێ، لەسێدارەیشیان دەدەن!"
هه‌ر به‌پێی هەواڵی ئەو ڕۆژنامەیه، حكوومه‌تی عێراق فه‌رمانی به‌و هێزه چه‌كدارانه داوە كه خۆیان بە دوور بگرن له شه‌ڕی ئازادكردنی فەلووجە؛ ماجد حەریسی له سه‌ركرده‌كانی شەڕی فەلووجە دەڵێت "ئه‌و هێزه چه‌كداره تائیفییانه هه‌روه‌كو داعش وان و ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناهێڵین بێنە شه‌ڕی ئازادكردنی فەلووجە."
ڕۆژنامه‌كه دەڵێ کار وا بڕوا، سوننەکان هەر دەسەڵاتی داعشەکەیان پێ خۆشتر و باشترە لەم بەزمەی شیعەکان پێیان دەکەن!
(مایكل بریجنت) شاره‌زای كاروباری عێراق له وەتوێژینگەی هیدسون ده‌ڵێت: "عه‌بادی كه‌وتووەته ژێر ڕکێفی چه‌كدارانی شیعه و، پێی ناکرێ جڵەویان بکات؛ ئەوەیە ئەوانیش بە مەیلی خۆیان کەوتوونەتە وێزەی خەڵکی فەلووجە و، تۆڵەی خۆیان لەوان دەکەنەوە!" دەیشڵێت هێزه چه‌كداره شیعەکان، سوپای پاسدارانی ئێرانیان لە پشتەوەیە.
هادی عامری فەرماندەی سوپای بەدر ڕایگەیاند کە ئەگەر فەلووجە هاووڵاتیی لاشەڕ (سڤیل)ـی تێدا نەمێنیێت، ئەوان دەڕۆنە ناو شارەکەوە و لە داعشی پاک دەکەنەوە و کەسیش ناتوانێت بەریان بگرێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە، (ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی) وته‌بێژی چه‌كداره شیعه‌كان ڕه‌تی كردەوه هیچ ڕه‌فتاریكی خراپ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئاسایی‌دا كرابێت. سەبارەت بە بەشداریی چەکداری شیعەکانیش لە شەڕی فەلووجە، ئەسەدی وتی "چه‌كدارانی حه‌شدی‌شه‌عبی له‌ژێر فه‌رمان و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندایه و بەبێ فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران ناچینە شه‌ڕی فەلووجە‌وە."
KDP