ساڵح موسلیم: دەبێت تورکیا لە شەڕی دژی داعش پشـتیوانیمان بکات نەک ڕێگری
لە وتووێژێـکی تایبەتدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، سـاڵح موسلیم ئەمەی ڕاگەیاند لە وەڵامدانەوەی بۆ لێدوانەکانی ئەحمەد داوود ئۆغڵو سەرۆک وەزیری تورکیا کە گوتبووی لە دژی پـڕچەکـکردنی پەیەدەن، چونکە باڵێـکی پارتی کرێکارانی کوردسـتانە.
پاشان گوتی تورکیا کە دەڵێت شەڕی دژی داعش دەکات، دەبێت پشـتگیری لە یارمەتیدانی پەیەدە بگرێت نەک بـبێتە ڕێگر.
سەبارەت بە ڕاپـۆرتەکەی ئەمنستی کە هێزەکانی یەپەگە بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ گوناهبار دەکات، هاوسەرۆکی پەیەدە گوتی عەرەب و تورکمان لە پاڵ کورد شەڕی داعش لە ناوچە جیاجیاکاندا دەکەن، بۆیە ئەو ڕاپـۆرتە ڕاست نیـیە و یەپەگە و هێزەکانی دیکە وەڵامیان دەدەنەوە.
سەبارەت بە پەیوەندی سیاسی پەیەدە لەگەڵ ئەمەریکا و ڕووسیا، سـاڵح موسلم گوتی ئەوان وەکو ڕەش یان سپی مامەڵەی سیاسی ناکەن و لە کوێدا ببینن بەرژەوەندی بۆ مەسەلەکەیان هەیە، ئەوا لەویادا دەبن.
VOA