ئەنجامی لێکۆڵینەوەی هۆڵەندا لە بارەی فڕۆکەی MH17 رەتدەکرێتەوە
لە راپۆرتەکەی بۆردی سەلامەتیی هۆڵەندیدا هاتووە " فڕۆکەی مالیزی MH17 کە ساڵێک لەمەوبەر بە مووشەکێکی ئاڕاستە نادیار لەخۆرهەڵاتی ئۆکراینا تێکشکێندرا، مووشەکەکە، مووشەکێکی پێشکەوتووی رووسی بووە و لە دووری 320 کیلۆمەتر ئاراستەی فرۆکەکە کراوە"، بەڵام راپۆرتەکە ئاماژەی بەوە نەکردووە، کێ، بەرپرسیاربووە لە ئاڕاستەکردنی موشەکەکەدا.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی راپۆرتەکەش، چەندین وڵاتی دیکە بۆچوونی خۆیان لەم بارەوەوە خستەڕوو و لە نێویشیاندا حکومەتی ئۆکراینا کە بە شێوەیەکی ئاشکرا رایگەیاند "ئەو مووشەکە لەلایەن جوداخوازەکانی وڵاتەکەی بە پشتیوانی پسپۆڕانی سەربازیی رووسیا، ئاڕاستەی فڕۆکەکە کراوە، کە بەهۆیەوە 298 سەرنشینی نێو فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا".
رووداو