پێنج ئەندامی ناهەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەڵدەبژێردرێن

پێنج ئەندامی ناهەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەڵدەبژێردرێن
لە کۆبوونەوەیەکی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێنج ئەندامی ناهەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایسی نێودەوڵەتی هەڵدەبژێردرێن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنشەممە 15ـی تشرینی یەکەمی 2015، هەر یەکە لە وڵاتانی میسر، سەنيگال، ژاپۆن، ئۆکراینا و ئۆرۆگوای هەڵدەژبێردرێن، کە بەهێزترین کاندیدن بۆ بوون بە ئەندامی ناهەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش، کە شوێنی وڵاتانی ئوردن، چیلی، لیتوانیا، نایجیریا و چاد دەگرنەوە، کە لە 31ـی کانوونی یەکەمی 2015 ئەندامێتییان کۆتایی دێت.

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە پێنج ئەندامی هەمیشەیی پێکدێت، کە مافی یتۆیان هەیە و بریتین لە چین، رووسیا، فەرەنسا، بەریتانیا و ئەمریکا و 10 ئەندامی ناهەمیشەیی، کە بۆ دوو ساڵ هەڵدەبژێردرێن و ئێستا بریتین لە وڵاتانی ئوردن، چیلی، لیتوانیا، نایجیریا، چاد، ئیسپانیا، ئەنگۆلا، فەنزوێلا، مالیزیا و نیوزیلەندا.







باسنيوز
Top