رووسیا مووشه‌كی جۆری ئێس - 300 به ئێران ده‌فرۆشێت
ریابكۆڤ باسی له دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی ناوه‌كی له ناوچه‌ی فۆردۆی ئێران له‌لایه‌ن رووسیاوه گوتی: له‌م باره‌یه‌وه دانوستانه‌كان له چه‌ند مانگێكی داهاتوودا ده‌ست پێ ده‌كات و ریابكۆڤ راشیگه‌یاند كه وڵاتانی پێنج كۆ یه‌كیش له‌مباره‌یه‌وه زانیاریان هه‌یه.
جێگه‌ی باسه رووسیا له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ناوه‌كی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك به ئامانجه رۆڵی چالاك له پرۆگرامی ناوه‌كی ئێران ببینێت.