موشەکێک دەکەوێتە باڵێۆزخانەی مۆسکۆ لە دیمەشق
هەردوو موشەکەک کەوتە ساختمانی باڵێۆزخانەکە، لە کاتێکدا لە دەرەوە هەزاران رێپێوانیان بۆ پشتێوانی لە کامپەینە لەشکەریەکانی دوو هەفتەی روسیادا لە سوریا دەکرد.
دەمە ودەست هیچ راپۆرتێک لەبارەی زیانەکانەوە نەبووە، لە کاتێکدا نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ستیفان دی مەستورە ئەمرۆ سێشەممە لە روسیادا وەکو بەشێک لە هەوڵدانەکاندا بۆ سازدانی تێگەیشتنێک لە نێوان روسیا و کاربەدەستانی وڵاتە یەکگرتووەکان خەریکی وتو وێژ کردنە وە هەر وەها بۆ بەرەو پێشەوە چوون لە دۆزینەوەی چارەسەریەکی رامیارانە بۆ کۆتایی هێنان بە شەری سوریا.
دی مەستورە هەر وەها نیازی هەیە لەسەردانی واشنتن بۆ وتو وێژ کردن و ووتی لە کاتێکدا شەری دژ بە تیرۆریستان لە سوریادا گرنگە بەڵام هەر ەوها پێویستی بە پرۆسەیەکی رامیاریدا هەیە بە بەشداری ئەو وڵاتانەی لە ناوچەکەدا رۆڵیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی تەنگەژەکە کە هەر لە مانگی سێ ساڵی 2011 وە بەردەوامە.
VOA