سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ تێرۆریستییه‌که‌ی ئه‌نقه‌ره‌ دوا

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ تێرۆریستییه‌که‌ی ئه‌نقه‌ره‌ دوا
هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) سەڵاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند: "پێویستە لەدژی هێرشەكە، مرۆڤی بەشەرەف و كەرامەت سەبارەت بە بەهاكانی مرۆیی هاوهەڵوێست بن".

دەمیرتاش بەمەبەستی سەرەخۆشیكردن سەردانی خانەوادەی هەریەك لە فاتمە ئەسەن و دیجلە دەلی كرد كە لە هێرشە تێرۆریستییەكەی ئەنقەرەدا گیانیان لەدەستدا بوو.

هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە كە كۆمەڵەی ئەروهلولار لە ناوچەی فاتیحی ئیستانبوڵ لەگەڵ خانەوادە و كەسوكاری فاتمە ئەسەن كۆبوویەوە و دوای ئەوەی سەرەخۆشی لێكردن، سەردانی ئەو ماڵەی كرد كە پرسەكەی تێدا بەڕێوەدەچێت لە پاركی مەركەزئەفەندی لە ناوچەی زەیتینبورنو. لەوەێش چاوی كەوت بە خانەوادە و كەسوكاری دیجلە دەلی و گوتی:" ئێمە یەكەمجار نییە دەكوژرێین بەڵام ئەوندە بە ئاشكرا، ئەوەندە بە شێوەیەكی بەربەرییانە، ئەوەندە ستەمكارانە، تەقینەوەیەكی لەوجۆرە لەنێو جەرگەی ئەنقەرەدا هەرگیز لەبیر ناكەین".

دەمیرتاش جەختی لەوەكردەوە كە پێویستە لەدژی هێرشەكە، مرۆڤی بەشەرەف و كەرامەت سەبارەت بە بەهاكانی مرۆیی هاوهەڵوێست بن.

هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە ئاماژەی بەوە كرد كە ئەوان داواكارن هەركەسێك كە رێگەی بۆ هێرشەكە خۆشكردووە، ئەگەر بێت و كارمەندێكی حكوومەت هەبێت كە نەیتوانیبێت ئەو كەسانە بپارێزێت كە لە هێرشەكەدا گیانیان لەدەستداوە، ئاشكرا بكرێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكرێت و جەختی لەوە كردەوە كە لەنێو ئەو كەسانەدا كە گیانیان لەدەستداوە لە هێرشەكەدا تورك، كورد، چەركەس، لاز، عەلەوی و سوننە بوونیان هەبووە و گوتی: "ئەگەر بڕیارە یەكبگرین ئەوا با لەو هەستەدا یەكبگرین. ئەگەر دەیانەوێت شەرەف و مەردایەتی ببینن با تەماشای ئەم باوكە بكەن. با تەماشای ئەو هەڵوێستە مەردانەیە بكەن كە دەتوانێت بڵێت 'با خوێنی رۆڵەكەی من فیدای ئاشتی بێت'. ئەگەر هەر دەبێت لەدەورووبەری كەسێك كۆبینەوە، ئەوا با لەدەوری ئەم باوكە كۆبینەو".

سەڵاحەدین دەمیرتاش كە بانگەوازی ئەوەی 'وەرن با لەدەوری ئەم باوكە كۆبینەوە' ئاراستەی سەرجەم سەركردەكان كرد، ئاماژەی بەوە كرد كە ئەمە هەڵوێستێكی شەرەفەتماندانە و جوامێرانەیە و ئەو وتەیەی كە دەمێنێتەوە هیچ نرخێكی نییە.

دەمیرتاش باسی لەوە كرد كە لەبەرامبەر هێرشەكەدا ورەیان لەدەستنادەن و گوتی: "بەدڵنیاییەوە تووڕەین بەڵام لەرێگەی توندوتیژییەوە توندوتیژی گەورەتر ناكەین. بەم خۆڕاگرییەمانەوە، لەرێگەی ئەم هەڵوێستە شەرافەتمەندانە و مەزنەمانەوە لێپرسینەوە دەكەین".
































AA
Top