چەند روونکردنەوەیەکی گرنگ لەلایەن سەرۆکوەزیرانی تورکیاوە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو لە بارەگای ئاک‌پارتی لە ئیستانبوڵ لەگەڵ کادیرانی پارتەکە و سەرۆکانی شارەوانی شارەکە کۆبووەوە.
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتی: "به‌دڵنیاییه‌وه له‌باره‌ی به‌زاندنی سنووره‌وه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین هه‌ستیاری توركیا له‌به‌رچاو بگیرێت. له‌و چوارچیوه‌یه‌دا باڵیۆزی رووسیا له ئه‌نقه‌ره، بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌مان كراوه. جیاوازی نێوان ئه‌و زانیاریانه‌ی پێمان دراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیاریانه‌ی له ناوچه‌كه كۆكراوه‌ته‌وه، پێیان دراوه. واتا پێشێلكارییه‌كه چه‌ند خوله‌كی خایه‌ندووه و له چ بارودۆخێكدا بووه، ئه‌مانه له‌گه‌ڵ لایه‌نی رووسی به‌شێوه‌یه‌كی دڵسۆزانه و دۆستانه، له‌سه‌ر بنه‌مای رێز گرتن له یه‌كتری وه‌ك دوو وڵاتی هاوسێ گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كه‌ین. لێپرسراوانی سه‌ربازیی و دیپلۆماسیمان، ئه‌و بابه‌تانه تاوتوێ ده‌كه‌ن. ئێمه نامانه‌وێت هیچ گرژییه‌كمان له‌گه‌ڵ رووسیادا هه‌بێت".
سەبارەت بە هێرشی فڕۆکەکانی رووسیا بۆسەر سووریا داودئۆغڵو گوتی: "ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ی رووسیا له سووریا ئه‌نجامیان ده‌دات، دژ به داعش نییه. هێزی ئاسمانی رووسیا 57 هێرشی ئاسمانی ئه‌نجامداوه، له‌وانه‌ش 55یان بۆ سه‌ر ئۆپۆزسیۆنی میانه‌ڕه‌وی سووریا بووه، ته‌نیا دووانیان بۆ سه‌ر داعش بووه، به‌پێی ئه‌و زانیاریه سه‌ربازیانه‌ی ده‌ست ئێمه ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر شه‌ڕ به‌رامبه‌ر داعش ده‌كرێت، با هه‌موو به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجامی بده‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له نزیك سنووره‌كانی توركیا هێرش بكرێته سه‌ر ئۆپۆزسیۆنی میانه‌ڕه‌و و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، ئه‌وا لێشاوێكی نوێی په‌نابه‌ران سه‌ر هه‌ڵده‌دات، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێت كه بابه‌تێكی زۆر گرنگ هه‌یه و پێویست ده‌كات هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه دابنیشین و تاوتوێی بكه‌ین".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەبارەت بە بابەتی سووریا و پێشل‌کردنی کایەی ئاسمانی تورکیا گوتی: "مافی سرووشتی و هاوسێیه‌تی خۆمانه چاوه‌ڕوانی له رووسیا بكه‌ین ئاگاداری كایه‌ی ئاسمانی، سنووره‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا بێت له سووریادا، لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا کۆدەبینەوە، گوێ لە پێشنیارەکانیشیان دەگرین و دواتر هەڵسەنگاندن بۆ بابەتە دەکەین، بەڵام دەبێت بزانین قەیرانی سووریا قەیرانی تورکیا و رووسیا نییە، لەو بابەتەدا ئێمە رەچاوی ئەم خاڵەمان کردووە، دەبێت رووسیاش رەچاوی هەمان شت بکات. ئێمە نامانەوێت رووسیا و ناتۆ بارگرژیان بکەوێتە نێوان بەڵام دەبیت رووسیا ئەمە بزانێت کە پێشێڵی کایەی ئاسمانی وڵاتێکی کردووە کە ئەندامە لە ناتۆ و بۆ ئەم مەبەستەش ناتۆ هەڵوێستی خۆی دەبێت".
سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو گوتیشی: "قەیرانی سووریا وەك قەیرانی وڵاتێك دەستی پێ كرد، وەك قەیرانێك كە ئیدارەیەك بە شێوەیەكی ستەمكارانە رووبەڕووی خەڵكەكەی خۆی دەبوویەوە، دواتر بە تێكەڵ بوونی تیرۆر و تیرۆریستان، هەڕەشەكە بووە قەیرانێكی هەرێمی و هەڕەشە بۆسەر ناوچەكە. لە گواستنەوەی قەیرانەكە لە وڵاتێكەوە بۆ ناوچەكە، هاوشێوەی ئەو ئیدارە ستەمكارە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەشی خۆی بەركەوتووە لەبەرپرسیارێتی بەهۆی بێدەنگبوونی بەرامبەر بەو ستەمكارییەی كە دەكرێت".
AA