له ئه‌ڵمانیا شه‌ڕو پێكدادان له نێوان په‌نابه‌ران روویدا
به گووته‌ى پۆلیسى ئه‌ڵمانیا نزیكه‌ى 60 كه‌س له كۆچبه‌ران له ناوچه‌ى ویلهلمز بورگ؛ به چه‌كى گه‌رم و سارد هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر یه‌كدى و له ئاكامدا ژماره‌یه‌ك پۆلیس و هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى و كۆچبه‌ران بریندار بوون و له به‌رامبه‌ریشدا پۆلیس هه‌ندێك له كۆچبه‌رانى ده‌ستیگر كردووه.
هاوكات سه‌رۆكى یه‌كێتى پۆلیسى ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى ته‌ندوتیژى و ده‌ستڕێژى بۆ سه‌ر ژنانى كۆچبه‌ر هۆشداریدا.
له لایه‌كى تر شه‌وى رابردوو له شارى برانشوایگ له ویلایه‌تى نیدرزاكسن نزیكه‌ى چوارسه‌د كۆچبه‌ر رووبه‌ڕووى یه‌كدى بوونه‌ته‌وه.
به گووته‌ى پۆلیس؛ شه‌ڕو پێكدادانه‌كه له نێوان كۆچبه‌رانى ئه‌لجه‌زاییرى و سوریا بووه كه كۆچبه‌رێك له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراوه.
جێى باسه به‌هۆى شه‌ڕو پێكدادانى نێوان كۆچبه‌ران له شه‌وى رابردوودا له هامبورگ؛ زیاتر له 30 ئۆتۆمبێلى پۆلیس له ئۆپه‌ڕاسیۆنى شارى هامبورگ به‌شدارییان كرد.