ئیتاڵیا بەشداریی شەڕی ئاسمانی دژی داعش دەکات

ئیتاڵیا بەشداریی شەڕی ئاسمانی دژی داعش دەکات
ئیتاڵیا بە نیازە بەشداریی لە شەڕی ئاسمانیی دژی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بکات.

رۆبێرتا پینۆتی، وەزیری بەرگری ئیتالیا رایگەیاندووە، کە راهێنەرە سەربازییەکانیان لە هەردوو شاری هەولێر لە باشووری کوردستان و بەغدا لە عێراق هەن بەشداریی شەڕیدژ بە داعش دەکەن.

بەپێی هەواڵێکی ئەنادۆڵ، رۆبێرتا پینۆتی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵێکی وڵاتەکەی تیشکی خستووەتەسەر ئەوەی وڵاتەکەی لە عێراق لە سەنگەری دژ بە داعش بووە و رایگەیاندووە، “ئێمە لە ھەولێرین، لە بەغداین، راھینەری سەربازیمان لەو وڵاتە ھەیە، بەشداریمان لە ئۆپەراسیۆنەکانی پشکنین لە رێگای فڕۆکەوە کردووە“.

وەزیری بەرگری ئیتالیا هاوپەیمانیی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق دووپات کردووەتەوە و گوتویەتی ”دەمانەوێت پەرە بە ھاوپەیمانیییەتیەکە بدەین و بۆ ئەم مەبەستەش پرۆژە یاسایەک بۆ بەشداریکردنی هێزی ئاسمانی لە بۆردوومانکردنی بارەگاکانی داعش پێشکەشی پەرلەمان دەکەین و دڵنیام لەوەی کە بەکۆی دەنگ تێپەردەکرێت و دەچیتە بواری جێبەجێکردنەوە”.












باسنیوز
Top