تۆنی بلێر: ئامانجی ده‌ستتێوه‌ردانی ڕووسیا له‌سوریادا پاراستنی ئه‌سه‌ده
بلێر به‌كه‌ناڵی”سی.ئێن.ئێن”ی ڕاگه‌یاند: ” پێم وایه ئامانجی ده‌ستتێوه‌ردانه‌كه ڕوونه، ئه‌ویش پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیه‌تی، واته پاراستنی ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د. به‌مانایه‌كی تر، ده‌ستتێوه‌ردانه‌كه بۆ ئه‌و ئامانجه‌یه، له‌گه‌ڵ زیاتر كردنی هه‌ژموونی خۆیان و، پێداگرتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌كۆتاییدا بیبه‌ن، ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه كۆتایی هه‌بێت”.
هه‌روه‌ها گوتی: ” ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لای ئێمه‌وه، ئه‌وه‌یه سوریا ئاینده‌ی نابێت، ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د له‌ده‌سته‌ڵاتدا بمێنێته‌وه. هاوكات ده‌بێت هه‌ژموونی خۆمان زیاتر بكه‌ین، تاكو ده‌ره‌نجامێكی وا له دانوستانه‌كان بكه‌وێته‌وه، بیمه‌ی ئۆقره‌یی ده‌وڵه‌تی سوریا بدات”.
جگه‌له‌وه‌ش گوتی: ” ده‌زانم هه‌ندێ كه‌س كه‌سه‌یری دۆخی سوریا ده‌كه‌ن، پرسیار له‌وه ده‌كه‌ن كه پێویسته ئێمه چی بكه‌ین؟وه‌ڵامه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه زۆرینه‌ی له‌وێ، ده‌وڵه‌تێكی ئۆقره‌یان ده‌وێت، ده‌یانه‌وێت سوریا له‌ڕووی ئاینییه‌وه لێبورده‌یی تێدابێت. به‌ڵام ئه‌وانه له‌نێوان دوو به‌رداشی ڕژێم و داعشدان”.
باسنيوز