سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا: بۆردومانه‌كانی رووسیا چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریا ناكات
له دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌ورووپا، دۆناڵد توسك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخرا و تیایدا توسك رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان تاوتوێی بابه‌تی پێشهاته‌كانی سووریا، قه‌یرانی كۆچه‌ران و هه‌روه‌ها پرسی به ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌ورووپا كردووه ،توسك رایگه‌یاند كه پێویسته به شێوه‌یه‌كی به‌په‌له چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌یرانی سووریا بدۆزرێته‌وه.
هاوكات ره‌خنه‌شی له هه‌نگاوه‌كانی رووسیا له وڵاتی سووریا كرد. سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌ورووپا راشیگه‌یاند كه ئه‌وان هاوڕان به‌وه‌ی كه پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی رووسیا له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د و هه‌روه‌ها بۆردوومانكردنی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا ناكات.