له‌ سه‌ر پرسی په‌نابه‌ران ناكۆكی دبلۆماتی كه‌وته‌ نێوان هه‌نگاریا و نه‌مسا

له‌ سه‌ر پرسی په‌نابه‌ران ناكۆكی دبلۆماتی كه‌وته‌ نێوان هه‌نگاریا و نه‌مسا
دوای ئه‌وه‌ی رۆژانه‌ به‌ هه‌زاره‌ها كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر له‌ ناو هه‌نگاریاوه‌ رێگه‌ به‌ره‌و وڵاتانی رۆژئاواو ناوه‌راستی ئه‌وروپا ده‌بڕن ، هه‌نگاریا باڵیۆزی نه‌مسای له‌ بۆدابێست بانگێشت كرد دوای ئه‌وه‌ی ئاستی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات سه‌باره‌ت به‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران زیادی كردووه‌ .

بیته‌ر سیارتۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌نگاریا دووچاری توره‌بوون بوویه‌وه‌ كاتێك ڤێنه‌ر ڤایمان راوێژكاری نه‌مسا ره‌خنه‌ی له‌ هه‌نگاریا گرت سه‌باره‌ت به‌ خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌ گه‌ڵ په‌نابه‌ران .

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌نگاریاش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌قامگیره‌وه‌ هاتوون نه‌ك له‌ ناوچه‌كانی جه‌نگ .

دوای بانگێشتكردنی باڵیۆزی نه‌مسا له‌لایه‌ن هه‌نگاریاوه‌ ، پێیان راگه‌یاند كه‌ ئه‌و لێدوانه‌ی راوێژكاری نه‌مسا له‌ سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌وروپا ناوه‌شێته‌وه‌ له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا .
Top