دوای سه‌ردانى پاپا فرانسیس سه‌دان زیندانى له كوبا ئازاد ده‌كرین
به پێى ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌سۆشه‌یتدپرێس؛ ئه‌نجوومه‌نى حكومه‌تى كوبا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوى كردوته‌وه؛ كه وڵاته‌كه‌یان 3522 زیندانى ئازاد ده‌كات و ئه‌و بڕیاره ئافره‌تان و كه‌سانى به‌ساڵاچوو نه‌خۆش و هه‌روه‌ها كه‌سانێك كه ساڵێكى تر ماوه‌ى زیندانیه‌كه‌یان ته‌واو ده‌بێت ده‌گرێته‌وه؛ به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ى تۆمه‌تبارن به كوشتن و ده‌ستڕێژى كردن سه‌ر منداڵان و پێشییل كردنى ئاسایشى وڵات بڕیاره‌كه نایانگرێته‌وه.
شایه‌نى باسه گووته‌بێژى ڤاتیكان تاكو ئێستا له‌مباره‌یه‌وه هیچ لێدوانێكى نه‌داوه؛ به‌ڵام كۆنفرانسى ئه‌سقه‌فه‌كانى كاتۆلیكى كوبا ره‌زامه‌ندى خۆى سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره ده‌ربڕیوه.