وهزیری پهروهردهی ههرێم و ژمارهیهك وڵاتی دیكه له هیندستان كۆ بوونهوه
بەڕێوەبەرایەتیى ڕاگەیاندنی وەزارەتى پەروەردە رایدهگهیهنێ، ڕۆژى دووشەممە (7/9/2015)، (د.پشتیوان سادق) وەزیرى پەروەردەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان گەیشتە باشوورى هیندستان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفڕانسى (لوتکەى ئاسیا بۆ پەروەردە و تواناکان) کە لە شارى (بەنگالۆرا) و بە سەرپەرشتیى وەزارەتى پەروەردەى هیندستان و بە پاڵپشتیى کۆنگرەى جیهانى پەروەردە ساز درا، كه مهبهست لهو كۆنگرهیه سێ ڕۆژەییە کە زۆرینەى وڵاتانى ئاسیایی تیایدا بەشدار بوون، شرۆڤەى کارامەیی و تواناى بیرکردنەوە و چارەى گرفتە پەروەردەییەکانى قوتابیان بوون و هەر لەم چوارچێوەیەیشدا ژمارهیهك توێژینەوە و سیمینار پێشکەش کران.
وهك راگهیاندنی پهروهرده ئاماژهی داوه، وەزیرى پەروەردەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان به فەرمی بانگهێشتى کۆنفڕانسەکە بووه و، هاوڕا لەگەڵ چەندین وەزیرى دیکەى وڵاتان پیشانگەى نێودەوڵەتى (بەنگالۆرا)ى بۆ تەکنەلۆژیاى بوارى پەروەردە کردەوە.
راگهیاندنی پهروهرده دهیشڵێ، لە ماوەى مانەوەى خۆى لە بەنگالۆرى باشوورى هیندستان، (د. پشتیوان سادق) چەندین دیدار و چاوپێکەوتنى لەگەڵ وەزیرانى پەروەردەى وڵاتانى دیکە و چەندین سەنتەر و ڕێکخراوى بیانى پەروەردەیی ئەنجام دا بۆ سوودوەرگرتن لە توانا و شارەزاییان لە بوارى پەروەردە و فێرکردن و تواناکان دروستکردنى پردى پەروەردەیی لە نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتەکانى ئەو ڕێکخراو و سەنتەرانە؛ لهگهڵ ههریهك له جێگرى سەرۆکوەزیران و وەزیرى پەروەردەى شانشینى ئوردن و وەزیرى پەروەردەى هەر یەک لە وڵاتەکانى هیند و دوورگەکانى مالدیف و ئەفغانستان و شاندی فەرمى هەریەک لە وڵاتانى نیپال و بەنگلادش کۆبووهوه.
ههر بهگوێرهی زانیارییهكانی راگهیاندنی پهروهرده لە ڕۆژى کۆتایی کۆنفڕانسەکەیشدا کە ڕێکەوتى (10/9/2015) بوو، وەزیرى پەروەردە هاوڕا لەگەڵ وەزیرەکانى دیکە، دیارى بەخشییە ئەو کەسانەى کە لە بوارى تەکنەلۆژیادا داهێنان و خزمەتى بوارى پەروەردەیان کردووە.