سەرۆکی ئاکپارتی هەڵبژێردرا
بەپێی ئەنجامەکان لەکۆی هەزار و 353 ئەندامی کۆنگرە، داودئۆغڵو هەر هەزار و 353 دەنگەکەی هێنا.
کاژێر 10-ی سەرلەبەیانی رۆژی شەممە 12-9-2015 ،لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، پارتی دادوگەشەپێدانی دەسەڵاتدار ناسراو بە ئاکپارتی ، پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی سازکرد.
ئاکپارتی ژمارەیەک حیزبی باشووری کوردستانیشی بانگهیشتکردبوو بۆ کۆنگرەکەی کە بریتی بوون لە پارتی ، یەکێتی ، یەکگرتوو ، کۆمەڵ و بزووتنەوەی ئیسلامی.
رووداو