ریك پێرى كاندیدێكى كۆمارییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كشایه‌وه
به‌پێی چه‌ند ناوه‌ندێكی راگه‌یاندنیش له ئه‌مریكا، ریك پێری دووچاری قه‌یرانی دارایی بووه و نه‌یده‌توانی پاره‌ی پێویست بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی دابین بكات.
هاوكات ریك پێری، له ویلایه‌تی (میزۆری) رایگه‌یاند كه هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنى بۆ سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان راگرت . جێى باسه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی دووهه‌زار و دوازده‌ى سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكاش، ئه‌و كاندیده‌ى كۆمارییه‌كان شكستی هێنا.