کاربەدەستانی سعودیە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی مەککە دەکەن

کاربەدەستانی سعودیە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی مەککە دەکەن
کاربەدەستانی عەرەبستانی سعودیە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو کرێنە دەکەن کە چۆتە نێو مزگەوتی گەورەی شاری مەککەوە و107 کەس کوژران و 200 کەسیش بریندار بوون.

کاربەدەستان گومانیان هەیە بارانی توند ڕەشەبا هۆکاری سەرەکی بوون بۆ ئەو ڕووداوە.چەندین ڕێبەری جیهان تەلەفۆنیان کرد بۆ کاربەدەستانى سعودیە تا هاوخەمی خۆیان دەربڕن.

ساڵانە لە میانەی مەڕاسیمی حەجدا بە ملیۆنەها خەڵک لەم مزگەوتە کۆدەبنەوە. ساڵی ڕابوردوو شای سعودیە بڕیاری دا ژمارەی حاجییەکان کەمتر بکرێنەوە لەبەر مەسەلەی ئاسیش.

































VOA
Top