ئەمریکا سیستەمی مووشەکی ئێران بە مەترسی دەبینێت

ئەمریکا سیستەمی مووشەکی ئێران بە مەترسی دەبینێت
هەندێک لە بەرپرسانی سەربازی باڵای ئێستا و پێشووی ئەمریکا، پێدارگری لەسەر ئەوە دەکەن کە رێککەوتنی ئەتۆمی لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، بەمانای راگرتنی هاوکاری نێوان ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە پەرەپێدانی قەڵخانی بەرگریی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕستدا نییە و، ئێران وەک رابردوو مەترسی لەسەر ئاسایشی ئەمریکا و ناوچەکەدا هەیە.

سەرەڕای رێککەوتنی ئێران و وڵاتانی گرووپی 5 کۆ یەک لەسەر پرسی ئەتۆمی ئێران، کە ئەمریکا یەکێک لە ئەندامانی ئەو گرووپەیە، واشنتن بەردەوامە لە پەرەپێدان و بەهێزکردنی قەڵخانی بەرگریی مووشەکیی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا.

ژمارەیەک لە بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا بە رۆیتەرزیان گوتووە، کە ئەمریکا لەو بڕوایەدایە سیستەمی مووشەکی ئێران لە ناوچەكەدا مەترسییە بۆسەر بواری ئەمنی ئەمریکا، بۆیە بەرامبەر هەرچەشنە ئەگەرێکی سەربازی کە لەلایەن ئێرانەوە لە دژی ئەمریکا رووبدات، خۆی ئامادەکردووە.

لە دوایین کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە کەنداو بە بەشداریی باراک ئۆباما، جارێکی دیکە پێداگرییان لەسەر ئەوە کرد کە قەڵخانی مووشەکی بەرگریی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دابمەزرێتەوە.

هێلاری کلینتۆن، یەکێک لەبەربژێران بۆ سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، لەبارەی بەرنامەی ناوەکی ئێران دەڵێت " ناتوانرێت متمانە بەو وڵاتە بکرێت، چونکە پێشتر بەرنامە ناوکییەکەی خۆی لە بەرچاوی جیهان شاردووەتەوە و رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیشی ئاڵۆزکردووە".
























رووداو

رووداو- هەولێر
Top