سه‌رچاوه‌كان: هێزه‌كانى ڕووسیا به‌شداری له پڕۆسه سه‌ربازییه‌كانى رژێمى سووريا ده‌كه‌ن
سه‌ره‌تا سێ سه‌رچاوه‌ى ناوخۆى لوبنان ئاشكرایان كرد، هێزه‌كانى رووسیا ده‌ستیان به به‌شدارى له پڕۆسه و چالاكى سه‌ربازى وه‌ك پشتیوانى له هێزه‌كانى رژێمى سووریا كردوون. ئه‌و سێ سه‌رچاوه‌یه كه ناوى خۆیان ئاشكرا نه‌كردووه، به ئاژانسى ده‌نگۆباسى رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه، رووسیا كه به‌یه‌كێك له هاوپه‌یمانه سه‌ره‌كییه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌د داده‌نرێت، هێزى بۆ پشتیوانى هێزه‌كانى رژێم ره‌وانه‌ى سووریا كردووه و له ئێستاشدا ئه‌و هێزه رووسییه له شه‌ڕ و پڕۆسه سه‌ربازییه‌كاندا به‌شدارن.
پێشتریش دوو گه‌وره به‌رپرسى ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاندبوو، رووسیا دوو كه‌شتى جه‌نگى كه تانك و فڕۆكه‌ى جه‌نگییان هه‌ڵگرتبوو ره‌وانه‌ى سووریا كردووه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ربازى هێزه وشكانییه‌كان.
هاوكات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش، هه‌ر یه‌كه له كۆشكى سپى و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانیان ده‌ربڕی.
سه‌ره‌تا ئایریك شۆڵتز گوته‌بێژى كۆشكى سپى رایگه‌یاند، سه‌ره‌تا ئه‌وان پێشوازى له به‌شدارى رووسیا بۆ به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى داعش ده‌كه‌ن و له هه‌مان كاتدا به‌لاى ئه‌وان ئه‌وه جێگه‌ى قبوڵ نییه، كه رووسیا پشتیوانى پێشكه‌ش به رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د بكات.
لاى خۆشیه‌وه جۆن كییرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنییه‌وه نیگه‌رانى خۆى سه‌باره‌ت به ده‌نگۆى به‌شدارى هێزه‌كانى رووسیا له شه‌ڕى ناوخۆى سووریا به هاوتا رووسیه‌كه‌ى سێرگى لاڤرۆڤ راگه‌یاندووه و هۆشدارى ئه‌وه‌شى پێداوه، كه ئه‌و به‌شدارییه‌ى هێزه‌كانى رووسیا له شه‌ڕى ناوخۆى سووریا، دۆخه‌كه زیاتر به‌ره‌و گرژى و توندوتیژى ده‌بات.