حكوومه‌تی توركیا وه‌ڵامی ده‌میرتاشی دایه‌وه
(كورتولموش) ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی (ده‌میرتاش)ـی دایه‌وه به‌وه‌ی گوتبووی ئه‌وه‌ی شه‌ڕی هه‌ڵگیرساندوه‌ته‌وه سه‌ركۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیایه.
ئه‌و ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی توركیای خستووه‌ته ناو ئه‌و شه‌ڕ و ئاژاوەیەوە ته‌نیا تیرۆریسته‌كانن و به هیچ شێوه‌یه‌ك حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ شه‌ڕدا نه‌بوه. با هه‌موو كه‌س بزانێت ئێمه بۆ نه‌مانی تیرۆر له توركیادا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵماندا به بێ شه‌ڕ كۆتایی پێبهێنین، به‌ڵام به‌داخه‌وه دووباره گیانیان به‌به‌ر تیرۆردا كرده‌وه. تیرۆریسته‌كان شه‌ڕیان هه‌ڵگیرساند و ئه‌وانه‌ی فه‌رمان له تیرۆر وه‌رده‌گرن ئه‌وان پاڵپشتی ئه‌و شه‌ڕه‌ن نه‌ك حكوومه‌ت."
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه ده‌دات كه ئه‌وان ماوه‌ی 30 ساڵ ده‌بێت خه‌بات ده‌كه‌ن دژی په‌كه‌كه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له خه‌بات كردن. ئێمه وڵاته‌كه‌ی خۆمان خۆش ده‌وێت و هه‌موو هه‌وڵێكمان ئه‌وه‌یه به خۆشی و برایه‌تی بژین و له‌گه‌ڵ دراوسێكانیشماندا وه‌كو برا مامه‌ڵه‌مان كردوه، به‌داخه‌وه كه هه‌ندێك ئێستا حكوومه‌ت به هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
ئه‌و ڕه‌خنه له هه‌ندێك میدیای ناو توركیا ده‌گرێت به‌وه‌ی به‌رده‌وام تۆمه‌تیان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن و قسه‌ی ناشرینیان پێ ده‌ڵێن. به گوێره‌ی گوته‌ی ئه‌ویش بێت حكوومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات كه سنوورێك بۆ ئه‌و میدیایانه دابنێت، چونكه ئه‌وان له شه‌ڕدان و تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه‌یش ئازاریان ده‌دات.
ئه‌وكاته‌ی هێرش كرایه سه‌ر ڕۆژنامه‌ی (حوڕیه‌ت)، یه‌كێك له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی ئاكه‌په‌یش له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا هێرشی كردبوه سه‌ر باره‌گای (حوریه‌ت)، بۆیه له باره‌ی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌وه پرسیاریان له (كورتولموش) كرد و گوتی: "ئێمه ئاماژه‌مان دا كه دژی ئه‌و په‌لاماره‌ین و لیژنه‌یه‌كیش پێكهاتوه كێ كه‌مته‌رخه‌م بێت سزا ده‌درێت. بۆ ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌یش ئه‌وه سه‌ركردایه‌تی پارته‌كه‌مان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات و كاتێك بڕیاماندا ئێوه‌یش لێی ئاگادار ده‌كرێنه‌وه".