داودئۆغڵو: ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و رێگه به شه‌ڕی برا ناده‌ین
داودئۆغڵو له پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند كه ئه‌و به‌شداری له رێوڕه‌سمی ماڵئاوایی ته‌رمه‌كان له شاری وان كردووه.
داودئۆغڵو گوتیشی: "له شاری وان دووباره ئه‌وه‌م بینییه‌وه كه گشت گه‌ل به پێداگری دژی تیرۆر هاوشانی یه‌كترن. هاوكات ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی تیرۆر برایه‌تیمان زیاتر به‌هێز ده‌كات.
داودئۆغڵو زیاتر گوتیشی: "ئامانجی تیرۆر زیانگه‌یاندنه به برایه‌تی ئێمه، هاوكات خستنه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كییه له نێوان برایان، قبووڵی ناكه‌ین كه زیان به دامه‌زراوه‌كانی میدیایی و پارته‌كانی سیاسی و موڵكی خه‌ڵك بگه‌یه‌نرێت.
هێزه‌كانی ته‌ناھی و دادگه له چوارچێوه‌ی یاسا سزای تیرۆریستان ده‌ده‌ن، داوا له هه‌موو خه‌ڵك ده‌كه‌م كه متمانه به ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان له چوارچێوه‌ی یاسا به پێداگری به‌رده‌وام ده‌بێت و رێگه‌ش به شه‌ڕی نێو برایان ناده‌ین.