هێزی ئاسمانی ڕووسیا كه‌وته حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه
وه‌زاره‌ته‌كه له‌بڵاوكراوه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاماژه به‌وه ده‌دات كه تیمه‌كانی فڕۆكه جه‌نگی و باربه‌ره‌كانی ناوچه‌ی سه‌ربازی ناوه‌ڕاست خرانه حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه. هاوكات چه‌ندین تیمی ئه‌ندازیاری و پسپۆڕی هونه‌ری نێردرانه فڕۆكه‌خانه‌كان به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی فڕۆكه‌خانه‌كان بۆ پێشوازی كردن له فڕۆكه‌ی زیاتر.
جێی ئاماژه‌پێدانه “فلادیمێر پۆتین” سه‌رۆككۆماری ڕووسیا فه‌رمانی كرد هێزه‌كانی ڕووسیا بخرێنه به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌ی له‌ناكاوه‌وه. له‌هه‌موو ناوچه‌كانی”سیبریا، ئۆراڵ، سیبریای ڕۆژئاوا”دا ئه‌و ئاماده‌باشییه كاری پێده‌كرێت.
به‌پێی نه‌خشه‌ی تاقیكردنه‌وه ناكاوه‌كه، بڕیاره 95 هه‌زار سه‌رباز و 7هه‌زار ئامێر و كه‌لوپه‌ل و چه‌ك و نزیكه‌ی 170 فڕۆكه بخرێنه ناو تاقیكردنه‌وه‌كه‌وه.
“فلادیمێر پۆتین” بڕیاریداوه، ته‌واوی ناوچه سه‌ربازییه‌كان و هه‌موو پۆله‌كانی چه‌كی ڕووسیا به‌و جۆره له‌ناكاوه تاقی بكرێنه‌وه.
“سێرگی شویگۆ” وه‌زیری به‌رگری ڕووسیا ڕایگه‌یاند: ” ئه‌م ڕێگه‌یه باشترین ڕێگه‌چاره‌یه بۆ په‌ره‌پێدان به سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ڕووسیا”. پۆلی به‌رگری ئاسمانی، ته‌واوی چه‌كه‌كانی ڕووسیا له بواری به‌رگری ئاسمانی و، قه‌ڵغانی موشه‌كی و، چه‌كی تایبه‌ت به جه‌نگی بۆشایی ئاسمان ده‌گرێته‌وه.
باس‌نیوز