مێركڵ سەرەخۆشیی لە داود ئۆغڵۆ كرد
ئه‌مڕۆ (مێركڵ) په‌یوه‌ندی به (داود ئۆغڵۆ)وه كردووه و پێی ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌وان وه‌كو وڵاتی ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ن هه‌موو هاوكارییه‌كی توركیا بكه‌ن بۆ ڕووبەڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و گروپە تیرۆریستییەکەی داعش.
هه‌روه‌ها دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وان وه‌كو ئه‌ڵمانیا په‌كه‌كه‌یان پێ تیرۆریسته و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتی توركیا ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی ئاگری تیرۆری لێ دوور بێت.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی ته‌له‌فۆنه‌كه‌دا باسیان له‌و ئاوارانه كردووه كه ڕوویان له توركیا كردووه و سوپاسی توركیای كردووه كه توانیویه‌تی یارمه‌تیی 2ملیۆن ئاواره‌ی سووری و عێراقی بدات. به‌ڵێنیشی به (داود ئۆغڵۆ) داوه كه له‌مه‌ودوا یارمه‌تی توركیا ده‌ده‌ن بۆ زیاتر پاڵپشتیكردنی ئاواره‌كان.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌مه كه وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌م شێوه‌یه پاڵپشتی خۆی بۆ توركیا ده‌رببڕێت بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه، چونكه پێشتر ته‌نیا داوای ئاگربه‌ستی ده‌كرد و، ده‌یگوت پێویسته كێشه‌ی كورد به ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ده‌ڵێت هاوكاریت ده‌كه‌ین بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی په‌كه‌كه.