هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا..داعش ئه‌م جۆره غازه‌ی به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه به‌كارهێناوه
رۆژنامه‌ی "بیڵد"ی ئه‌ڵمانی، بڵاویكرده‌وه كه كارمه‌ندانی هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا سامپڵی خوێنیيان له‌و پێشمه‌رگانه وه‌رگرتووه كه له شه‌ڕه‌كانی داعش برینداربوون.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی له‌سه‌ر زاری گیرهارد شینده‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگاكه بڵاوكردووه‌ته‌وه :" ده‌زگاكه‌ی، زانیاری لایه كه داعش غازی خه‌رده‌لی له باكووری عیراق به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه به‌كارهێناوه".
شێنده‌ر، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه غازه خه‌رده‌له‌كه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می رژێمی به‌عس به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حسێن، یان ره‌نگه داعش خۆی دروستی كردبێت دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر زانكۆی موسڵ_دا، گرت.