سەرۆکی فەڕەنسا فەرمان بە هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی دەکات دەستبکەن بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر شوێنەکانی داعش لە سوریا

سەرۆکی فەڕەنسا فەرمان بە هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی دەکات دەستبکەن بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر شوێنەکانی داعش لە سوریا
سەرۆکی فەڕەنسا بە مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر شوێنەکانی داعش لە ناو ئەو وڵاتە و پاشان هێرشی ئاسمانیـیان بکرێتەسەر لە لایەن فڕۆکەکانی فەڕەنساوە.

فڕانسوا ئۆلاند ڕۆژی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە کۆشـکی ئیلیزێ ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی ئەم کارە بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی نێو هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش ئەنجام دەدات.

پاشان گوتی بەڵگەیان هەیە داعش لە ناو سوریا پـلانی داناوە بۆ ئەنجامدانی هێرش لە دژی چەندان وڵات و بە تایبەتی فەڕەنسا، بۆیە بەرپـرسیارێتی ئەوانە کە هەرچی لە توانایاندا بێت ئەنجامی بدەن بۆ پاراستنی وڵاتەکەی لە هەر هەڕەشەیەک.

باسی لەوەش کرد کەسانێـک هەن لەگەڵ ڕەوانەکردنی هێزی پـیادەن بۆ سوریا، لە کاتێـکدا جاران بە تەواوی لە دژی هەر دەسـتێوەردانێـک بوون.

جەختی لەوەش کرد وڵاتەکەی بە هێزی پـیادە بەشداری شەڕی داعش لە سوریا ناکات و دەڵێت چونکە ئەوە شتێـکی نابەجێ و نا واقعیـیە و هەورەها ئەو کاتە وڵاتەکەی وەکو وڵاتێـکی داگیرکەر لێی دەڕوانرێت، بۆیە هەنگاوێـکی لەو جۆرە نانێت و هەر وەک چۆن لە عێراق ئەوە ئەرکی هێزە عێراقیـیەکانە لە سوریاش دەبێت ئەرکی هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆن و وڵاتانی دراوسێ بێت.








































VOA
Top