روسیا: ئامانجی پێدانی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی به‌ سوریا بۆ جه‌نگى دژ به‌ تیرۆره‌

روسیا: ئامانجی پێدانی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی به‌ سوریا بۆ جه‌نگى دژ به‌ تیرۆره‌
ئاژانسی هه‌واڵی نۆڤۆستی روسی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ماریا زاخارۆڤا گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاندووه‌ روسیا هیچ كاتێك ئه‌و راستییه‌ ناشارێته‌وه‌ كه‌ چه‌ك و كه‌ل و په‌لی سه‌ربازی داوه‌ به‌ سوریا و روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئامانجی پێدانی چه‌ك و كه‌ل و په‌لی سه‌ربازی بۆ سوریا بۆ جه‌نگى دژ به‌ تیرۆره‌ .

زاخارۆڤا روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به‌ جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه‌ كه‌ كاتی ئه‌وه‌ به‌سه‌ر چوو باس له‌ به‌شداری روسیا بكرێت له‌ پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی دژ به‌ سوریا .
Top